وەستا ڕەسوڵ فەرماندەی هێزەکانی میحوەری
چواری باشووری کەرکوک ڕایگەیاند هەر کەناڵێک ڕاپۆرت لەسەر میحوەرەکانی پێشمەرگە
بکات و لێدوان لە بەرپرسی میحوەرەکە وەرنەگرێت ئەوا ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە
و لاشمان ئاساییە پێشمەرگە بنێرینە سەر کەناڵەکە.
وەستا ڕەسوڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتی هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن خزمەت بە داعش دەکەن و ئاماژەی بۆ
ڕاپۆرتێکی کەناڵی راگەیاندن کرد لەسەر نیشتنەوەی هەلیکۆپتەر لە ناوچەیەکی نزیک
پێشمەرگە و بە خزمەتی داعش ڕاگەیەندرا و جەختیشی کردەوە کە گرنگە ئەو پڕوپاگەندانە
لە لایەن "تابوری پێنجەوە نەکرێت".
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە جەختیکردەوە
کە کۆکردنەوەی هێزی زۆری داعش لە حەویجە دوورە لە ڕاستییەوە و ڕاشیگەیاند کە داعش ناتوانێت دەست بە سەر کەرکوکدا بگرێت و
دڵنیایی دا.
سەبارەت بەو کۆپتەرانەش ڕایگەیاند کە ئەوان
سەر بە ژوری ئۆپرسیۆنە ئاسمانییەکانی عێراقن کە سەر بەرپرسەکەی کوردە.