بەڕێوەبەری
گەنجینەی ھەرێمی کوردستان کە سەر بە وەزارەتی داراییە بە فەرمی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری
فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد.
عوسمان ساڵح،
بەڕێوەبەری گەنجینەی ھەرێمی کوردستانبە ماڵپەڕی باسی وتووە "ھەفتەی داھاتوو
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت"، گوتیشی: "بڕیار وایە لە
سەرەتای ھەفتەی داھاتوو خشتەی مووچە ڕابگەیەندرێت".
ڕاشیگەیاندووە کە
لیستی مووچەی بەشی زۆری وەزارەتەکان، وردبینی کراون و ئامادە کراون، "لیستی
وەزارەتەکانی دیکەش ئامادە دەکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە پێشتر سپی لە زاری سەرچاوەیەکەوە
ڕایگەیاند کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو خشتەیەکی نوێی مووچە بڵاودەکرێتەوە و تێیدا
وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگی ٥ ئاشکرا دەکات.
پێشتریش ماڵپەڕی سپی لە سەرچاوەیەکەوە خشتەی ئامادەکراوی مانگی پێنجی دەستکەوت کە بەم شێوەیە دەبێت.
10/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
11- 12ی ئەم مانگەمووچهى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌روارى 13/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى
-فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن
-ئه‌نجومه‌نى ئاسایش
15/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌روارى 16/7/2017، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
-ده‌زگاى مین
-دیوانى چاودێرى دارایی
--ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
-ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم
-ده‌سته‌ى ژینگه
-ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
-ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
-كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان
17-18 /5/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژانى چوارشەممە و پێنج شەممە به‌روارى 19-20/7/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانى شارستانی و مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى
-وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى
-وه‌زاره‌تى كاره‌با
-وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن
-وه‌زاره‌تى پلان دانان
ڕۆژى شەممە به‌روارى 22/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژى یەک شه‌ممه به‌روارى 23/7/2017، مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژانى دوو شه‌ممه و سێ شه‌ممه به‌روارى 24-25 /7/2017، مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى ناوخۆ
-وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى
-وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان
-وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان
-فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
-مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان) ى سه‌ربه وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
ڕۆژى چوارشه‌ممه و پێنجشەممە به‌روارى 26-27 /7/2017، مووچه‌ى مانگى 5ى ساڵى 2017 ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
-وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
-وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو
-وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار
-وه‌زاره‌تى داد
-ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى
-سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
-سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
-سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران