ئەكاونتی پەرلەمانتارێكی گۆڕان هاك كرا

هاوڕێیەكی نزیكی ئێڤار ئیبراهیم، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات كە هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام هاك كراوە.

زرێبار هەورامی، هاوڕێی نزیكی ئێڤار ئیبراهیم ڕایدەگەیەنێت "لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ئێڤار خان هاك كراوە و هاككەرەكەش باس لەخۆشی ژیانی ئێڤار و هاوڕێكانی دەكات و دەڵێ ببینن چۆن دەژین و چونیش لەگەڵ خەڵك". 

زرێبار هەورامی ئەوەش ئاشكرا دەكات كە هۆكاری هاككردنی ئێڤاری هاوڕێی سیاسیە.

ئێڤار ئیبراهیم، تەمەنی 39ساڵە، 15 ساڵە لەهاوسەرەكەی جیابۆتەوە، یەك كوڕی هەیە كە تەمەنی 17 ساڵە.



PM:04:06:09/07/2017