وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی بەڵێندەران
دەردەكات.
بەپێی
گشتاندنەكە، کە ئەمڕۆ ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە و ژمارەی
(14)یە و لە 6-7-2017 بە ئیمزای ڕابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی بە وەكالەت
دەرچووە، ڕوونكردنەوە دراوە لەسەر خەرجكردنی بڕی 12 ملیار دینار بۆ شایستەی
بەڵێندەران و كۆمپانیاكانی تایبەت بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی ساڵەكانی (2014 و 2015
و 2016).
بە
گوێرەی ئەو بڕیارە چەند مەرجێك دانراوە بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكە بۆ
بەڵێندەران، وەك ئەوەی دەبێت ئەو پڕۆژەیە پارەی بۆ خەرج نەكرابێت و گرێبەستی
بەڵێندەرایەتی هەبێت، نەك پڕۆژەی ڕاستەوخۆبێت و چەند مەرجێكی دیكە.