وەزارەتی دارایی رێنوماییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، ڕێنمایی تایبەت بە لێبڕینی ڕاستەوخۆ لە موچەی كارمەندانی كەرتی تایبەت بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕێنمایی ژمارە (20)ی وەزارەتی دارایی هەرێم كە رۆژی 12ی تەموزی 2017، دەرچووەو دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، هاتووە" هەر كەسێك كارمەندی كەرتی تایبەت بێت، لێبڕینی راستەوخۆی موچەی لەسەر جێبەجێ دەكرێت و ئەو كەسانەشی لەخوار تەمەنی 18 ساڵن، ئەگەر هاوسەرگیرییان كردبوو، لێبڕینی ڕاستەوخۆ دەیانگرێتەوە."

لە ڕێنوماییەکەدا هاتووە" ئەو كەسانەی كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن و سەرچاوەی داراییان لەناوخۆی هەرێم بێت یان دەرەوە، لێبڕینەكە دەیانگرێتەوە"..



PM:09:04:13/07/2017