وه‌فدێكی بالاَی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و وەفدێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی سه‌ردانی جه‌لالی سام ئاغا سه‌رۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی كرد.
ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانێكی ئاسایی بووه بۆ ڕێزگرتن له خه‌بات و ماندووبونی جه‌لالی سام ئاغا و گرنگی هه‌وڵه‌كانی بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی.
وتیشی: بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان پێویستی به كه‌سانی هاوشێوه‌ی جه‌لالی سام ئاغا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگا و یه‌كه ئیداری و حكومییه‌كاندا نه‌مێنێت.
ڕاشیگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌دا بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم و كۆی قه‌یرانه دارایی و سیاسیه‌كان گفتوگۆیان له باره‌وه كراوه.
لەو دیدارەدا جگە لە وەفدەکەی کۆمەڵی ئیسلامی چەند کەسایەتیەکی سیاسی و رۆشنبیری و پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.