ئاگادارییەک لە کۆلیژی پۆلیسەوە

کۆلیژی پۆلیسی ھەولێرئاگادری قوتابیانی دەرچووی کۆلیژەکان دەكاتەوە بەتایبەت ئەوانەی تاقی کردنەوەی توانای جەستەییان ئەنجام داوە سەدانی کۆلیژەکە بکەنەوە.

كۆلێژی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "ئاگاداریەک لە کۆلیژی پۆلیسی هەولێر بۆ گشت قوتابیانی دەرچووی کۆلیژەکان کە داواکاریان پێشکەش بە کۆلیژی پۆلیسی هەولێر کردوەو تاقی کردنەوەی توانای جەستەیی لەشیان (أختبار اللياقة البدنية) یان ئەنجام داوە. ڕۆژی چوارشەم ڕێکەوتی 12/7/2017 کاتژمێر (9) ی بەیانی ئامادەبن لە ڕاگرایەتی کۆلیژی پۆلیسی هەولێر بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی (الفحص الطبي).

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە وە ئەو قوتابیانەی تاقی کردنەوەی توانای جەستەیی لەشیان (أختبار اللياقة البدنية)یان ئەنجام نەداوە لە هەمان رۆژو ڕێکەوت بۆیان ئەنجام دەدرێت و جل و بەرگی وەرزشی لەگەڵ خۆیان بهێنن. وە هەر قوتابیەک لەم ڕۆژە ئامادە نەبێت مافی وەرگرتنی نامینێت.



PM:03:20:15/07/2017