ئەمڕۆ دوای پێنج ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی کچە چەکدارێکی داعشیان ڕاگەیاند
ێنج رۆژ دوای راگەیاندنی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی موسڵ، ئەمڕۆ (شەممە، 15-7-2017) هێزە عێراقییەکان رایانگەیاند کچە چەکدارێکی داعشی رووسیان لە موسڵ دەستگیرکردووە و، منداڵی چەکدارێکی داعشی چیچانیشیان دۆزیوەتەوە.
هێزەکانی دژەتیرۆر کچێکی رووسیان دەستگیرکرد، کە بەوتەی ئەوان چەکداری داعش بووە و لەناوچەی موسڵی کۆن رووبەڕووی هێزە عێراقییەکان بووەتەوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق ئاشکرایکرد "فیرقەی 16ـی سوپای عێراق، لە ناوچەی موسڵی کۆن کچێکی شیشانییان بە برینداری دۆزییەوە، کە تەمەنی ناگاتە 11 ساڵ، توانای قسەکردنی بە زمانی عەرەبی کەمە و باوکی کوژراوە و دایکی خۆی تەقاندووەتەوە".
هەروەها ڕاشیانگەیاندووە ''ئەو کچە ئاسەواری برین و سووتان بە جەستەیەوە بووە و کەسی نییە، رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکان کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر''.
هەرچەندە میدیاکان دواتر ڕونیانکردەوە ئەو کچەی کە گوایه كچه داعشه و رووسییه، بههۆی ئهوهی له بارێكی دهروونی ناجێگیر دابووه و نهیتوانیوه قسه بكات، بهڵام دوای ئهوهی قسهی كردووه، ئاشكرا بووه كچهكه كوردێكی ئێزدییه و دوو مانگ زیاتره له یهكێك له ژێرزهمینهكانی مووسڵ زیندانیكراوه، بۆیه نهیتوانیوه قسه بكات.