پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباری زێی
گەورە، دوو ئامۆزا کە دانیشتووی قەزای خەباتن خنکان.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئامۆزا کە ھەردووکیان دانیشتووی قەزای خەبات-ن و
تەمەنیان 16 ساڵ بووە، سەرگەرمی مەلەکردن بوون لە
رووباری زێی گەورە، لە کاتێکدا یەکێکیان بەرەو خنکان چووە ئەوی دیکە ویستوویەتی ھاوکاریی
بکات، پێکەوە خنکاون.
بە پێی زانیارییەکان تەرمەکانیان دەرھێنراونەتەوە
و ڕەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کراون.