نرخی دۆلار سەرلەنوێ بەرزدەبێتەوە

دوای دابەزینی نرخی دۆلار لە دوو رۆژی رابردوودا، سەرلەنوێ ئەمڕۆ ١٨ ی تەموز جارێکی تر نرخی دۆلار و دراوە بیانییەکانی تر بەرامبەر دیناری عێراق بەرزبوەوە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ٧٠٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥ هەزارو ٦٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٤ هەزارو ٦٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٥ هەزارو ٦٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزار و ٦٥٠ دینار.



AM:10:20:18/07/2017