خشتەیەكی دیكەی موچە ڕاگەیەندرا
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناوی ئەو دامەزراوانەی ئاشكرا كرد كە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.
بەپێی ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتەكە كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە و یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی 5ی هەردوو یەكەی (70 و 80)ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
جگە لەوە تا ئێستا دیار نیە موچەی وەزارەتەكانی دیكە كەی دابەش دەكرێت.
PM:01:38:18/07/2017