بە فەرمی پەروەردە ئەنجامەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاودەکاتەوە

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایکرد کە كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی (2016 - 2017)ـی پۆلی دوانزەی ئامادەیی رادەگەیه‌نێت و لە کاتژمێر 7ەوە ئەنجامەکان بەردەست دەبێت.

به‌ گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، له‌ كاتژمێر 7:00 ئێواره‌وه‌ قوتابیان ده‌توانن له‌ ماڵپه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌رموونه‌كانه‌وه ‌ده‌ره‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

ماڵپەڕی سپی بە ئاسانترین شێوە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامەکان بڵاودەکاتەوە بۆ خوێندکاران و هاوکات هاوکاری خوێندکاران دەکات بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان.

لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەوە بە فەرمی لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکەت وەربگرەرەوە



PM:02:23:24/07/2017