وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌یه‌كی نوێی
موچه ئاشكراده‌كات هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایاری
فه‌رمانبه‌ران ده‌هێندرێت.
تۆڕی هەواڵی سلێمانی بڵاویکردەوە به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی
له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بەو ماڵپەڕە دراون، لهئێَستادا
پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتۆته هه‌رێم و له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی
داهاتووش خشته‌یه‌كی نوێی موچه بڵاوده‌كرێته‌وه.
ڕوونیشکراوەتەوە، ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو تا كۆتایی مانگی تهمموز،
موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند
هۆكارێكی ته‌كنیكه‌وه دواكه‌وتووه، له‌ئێستاشدا وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه،
تاوه‌كو ڕۆژی 3ی مانگی ئاب، كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵی
فه‌رمانبه‌ران بهێنێت.
بەم پێیەش هەفتەی داهاتوو لە ڕؤژی سێ شەممەوە مووچەی وەزارەتی
ئەوقاف و ناوخۆ و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی
سامانەسروشتییەکان و هەرسێ سەرۆکایەتییەکە دابەشدەکرێت.