هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی "پشتی نەمانی نەوشیروان وەچعی گۆڕان دەگۆڕێت، زیاتر ئەقلانی دەبێت"،هەروەها وتی" ئەگەر گۆڕان نەیەتە پێشێ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەوا ئێمە بەڵێنمان لە یەکێتی وەرگرتووە کە خۆمان ئاکتیڤی بکەینەوە". چاودێرێکی سیاسی پێیوایە ئەم لێدوانەی هۆشیار زێباری دەیخاتە ئەو خانەیەوە کە نایەوێت گۆڕان و یەکێتی رێکبکەون.
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تەلەفزیۆنی رووداو، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی وتی " پشتی نەمانی نەوشیروان وەچعی گۆڕان دەگۆڕێت، زیاتر ئەقلانی دەبێت" هەروەها لەو چاپێکەوتنەدا وتیشی" ئەگەر گۆڕان نەیەتە پێشێ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەوا ئێمە بەڵێنمان لە یەکێتی وەرگرتووە کە خۆمان ئاکتیڤی بکەینەوە". چاودێرێکی سیاسی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت پێیوایە ئەو رایانەی زێباری گوزارشت لەوە دەکات کە ناوبراو نایەوێت حیزبەکەی و گۆڕان رێکبکەون.
لەلایەکی ترەوە عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک دەنووسێت" پرۆژه‌ی کاک نه‌وشیروان، دژ به هه‌موو ئه‌و نا ئه‌قڵانی و بهربهریهتهبوو خه‌ڵکی وه‌ک هۆشیار زێباری و حیزبەکهی خولقاندیان".
هەروەها ناوبراو نووسیوویەتی" کاک هۆشیار له‌وه‌ته‌ی به‌غدا هه‌یه، خه‌ریکی پاره خواردنه لێی، دواتر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌رکرا، هێنایانه‌وه بۆ کوردستان ئاڵای ڕیفراندۆمی ساخته‌یان داوه ده‌ستی( به پرۆژه‌یه‌کی ئه‌قڵانی ده‌زانێت).
دەقی نووسینەکە
بۆ هۆشیار زێباری
ئه‌قڵی ئێوه‌و کاک نه‌وشیروان
عه‌لی حه‌مه ساڵح
له بری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن قسه ناکه‌م و وه‌ڵامی هیچ که‌س ناده‌مه‌وه، به‌ڵام بێ حورمه‌تی به جه‌نابی کاک نه‌وشیروان لای من شتێکی دیکه‌یه.
هۆشیار زێباری دەڵێت "پشتی نەمانی نەوشیروان وەچعی گۆڕان دەگۆڕێت، زیاتر ئەقلانی دەبێت"
ئەم قسەیە ئەوە دەگەیەنێت کە تا کاک نەشیروان مابوو، گۆڕان بزوتنەوەیەکی نا ئەقلانی بووە!.
ئه‌قڵی کاک نه‌وشیروان له پرۆژه‌و به‌رهه‌مه‌کانیدا ده‌بیندرێت، هه‌میشه به‌دوای ئه‌و ڕێگایانه‌دا ده‌گه‌ڕا، که که‌رامه‌تی مرۆڤ تێیدا پارێزراوه، خۆشگوزه‌رانی و مافی مرۆڤ به‌دیبێت، ئازادی و دیموکراسی به‌رجه‌سته ببێت.
گه‌وره‌ی ئه‌قڵی کاک نه‌وشیروان له هێنانی خوێنی نوێ‌دا بۆ ململانێی دیموکراسیانه‌دا ده‌بیندرا.
نه‌ک ته‌نیا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵکو کۆی ژیانی کاک نه‌وشیروان پرۆژه‌یه‌کی ئه‌قڵانیه.
گۆڕانی کاک نه‌وشیروان له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌کی ئه‌قڵانیدا، باس له :
-به‌دامه‌زراوه‌یی که‌رتی نه‌وت و ڕێگری له تاڵانکاری ده‌کرد، باسی شه‌فافیه‌ت و دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرد.
٢-باسی سیستمێکی په‌رله‌مانی بۆ حوکمڕانی ده‌کات.
٣-باس له بەنیشتیمانیکردنی هێزی چه‌کدار ده‌کات.
٤-باس له‌خۆشگوزه‌رانی پاراستنی شکۆی تاکی کورد ده‌کات.
پرۆژه‌ی کاک نه‌وشیروان، دژ به هه‌موو ئه‌و نا ئه‌قڵانی و بهربهریهتهبوو خه‌ڵکی وه‌ک هۆشیار زێباری و حیزبکه‌ی خولقاندیان.
-کاک هۆشیار له‌وه‌ته‌ی به‌غدا هه‌یه، خه‌ریکی پاره خواردنه لێی، دواتر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌رکرا، هێنایانه‌وه بۆ کوردستان ئاڵای ڕیفراندۆمی ساخته‌یان داوه ده‌ستی( به پرۆژه‌یه‌کی ئه‌قڵانی ده‌زانێت).
زۆر قسه هه‌یه بۆ وتن بەلام نامەویت؛به‌راوردی زیاتر له نێوان ئه‌قڵی ئێوه‌و کاک نه‌وشیرواندا بکه‌م.
ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی (ئه‌قڵانیتر) لای ئێوه ته‌سلیم بوونه به ئیراده‌ی چه‌وتتان، ئه‌وه قیاده‌ی گۆڕان خۆیان ده‌توانن وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی (ئه‌قڵانی تر) لای ئێوه بۆ گۆڕانی دوای کاک نه‌وشیروان ئه‌وه‌یه: تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان له‌به‌رنامه‌ی کاک نه‌وشیروان دورکه‌وتونه‌ته‌وه، خۆیان ده‌بێت به کردار وه‌ڵام بده‌نه‌وه.