نرخی گاز له‌شاری سلێمانی گرانبوونی به‌خۆوه بینوه و هاوکت مەترسی نەمانی گاز بۆ مۆلیدە ئەهلیەكان
دروست دەبێت و سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەكانیش دەڵێت:ئەگەر بەمشێوەیە بمێنێتەوە
ناتوانرێت گاز بۆ مۆلیدە ئەهلیەكان تەرخان بكرێت.
دكتۆر غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە له‌ئێستادا نرخی یه‌ك
لیتر گاز گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 600دینار له‌كاتێكدا له‌مانگی پێشتردا یه‌ك لیتر
نرخه‌كه‌ی 520 دیناربووه.
ڕاشیگەیاندووە: گرانبوونی نرخی گاز ته‌نها كاریگه‌ری بۆ ئه‌و
شۆفێرانه نییه كه ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌گاز كارده‌كات،"به‌ڵكو نرخی كاره‌بای
مۆلیده ئه‌هلیه‌كانیش له‌سه‌ر هاوڵاتیان گران ده‌كرێت، پێده‌چێت هه‌ر ئه‌مپێرێك
سێ بۆ چوار هه‌زار دینار گران بكرێت به‌و پێیه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان گاز بۆ
كاركردن به‌كارده‌هێنن".
هۆكاری گرانكرنی نرخی گازیشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه‌به‌شێكی
ئه‌و گازه ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ده‌كرێن كه كاره‌بای
نیشتمانی بۆ ناوچه‌كانی ژێر دهسهلاَتی حكومه‌تی ئیتحادی پێدابین ده‌كرێت.
هاوکات تاریق سەمین سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە
ئەهلیەكانی سلێمانی وتویەتی "سەرجەم مۆلیدە ئەهلیەكان بە گاز كاردەكەن، ئەگەر
بێت و گاز بەمشێوەیەی ئێستا كەمبێتەوەو گرانبێت، ناتوانرێت گاز بۆ مۆلیدە
ئەهلیەكان تەرخان بكرێت".
وتوشییەتی،"مەترسی كارنەكردنی مۆلیدە ئەهلیەكان لەئارادایە،
چونكە وابڕوات گاز نامێنێت و دابین ناكرێت بۆ كارپێكردنیان".