روونكردنەوەی مەلا بەختیار لەبارەی كارانەكردنەوەی پەرلەمان لە 12و 13ی ئاب

سكرتێری ڕۆژنامەوانی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هۆكاری كارانەكردنەوەی پەرلەمان لە 12ی و 13ی ئەم مانگە ئاشكرا دەكات

.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا سكرتێری ڕۆژنامەوانی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ بكرێت، بڕیاردراوەی ڕۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمان دوابخرێت.


دەقی ڕوونكردنەوەكە


بۆ پەرلەمان لە (12-13/8/2017) كارا نەكرا؟

لەكۆبونەوەی رۆژی (29/7/2017) لیژنەی باڵای ریفراندۆم، بڕیاریدا كە لەماوەی دوو هەفتەدا، پەرلەمان كارا كرێتەوە. لەكۆبوونەوەی (8/7/2017)دا، لەسەر پێشنیازی هەڤاڵ مەلا بەختیار، چەند رۆژێكی تر، بڕیاری رۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمان، دواخرا. هەتا دەرفەت هەبێ برایانی گۆڕان و كۆمەڵ، كۆببنەوەو بڕیاری پێویستی خۆیان بدەن، بەتایبەتی كە بڵاوكرابۆوە، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، رۆژی (12/8) بۆ دوا بڕیاردان كۆدەبنەوە.

ئێستا كە بۆ زیاتر دەرفەت رەخساندن و كاتی زۆرتر، یەكێتیی پێشنیازی رۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمانی دواخستووە، لەبری ئەوەی لەلایەن بەشێك لەچالاكەوانی فەیسبوكەوە، تەقدیر بكرێ. كەچی بەپێچەوانەوە، كردویانە بەمایەی رەخنە.. گەردنیان ئازادبێ.

سكرتێری رۆژنامەگەری

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی

14/8/2017



PM:02:33:14/08/2017