ناوی وەفدەکەی پارتی بۆ لای گۆڕان

سبەی شاندێکی پارتی لە سلێمانی لەگەڵ گۆڕان کۆدەبێتەوە و وتەبێژی پارتیش زانیاری نوێ لە سەر وەفدەکە ئاشکرا دەکات.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی وتووە سبەی دووشەممە، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە و موناقەشەی دانانی ئەجێندای کۆبوونەوە و، دواتریش ناوەرۆکی ئەجێنداکە دیاری دەکەن.

راشیگەیاندووە، کۆبوونەوەی نێوانیان لە بارەگای بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی دەبێت.

ئاشکرا کردووە کە لەگەڵ خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا کۆ دەبنەوە کە ئەمانەن، (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامێتی ئازاد بەرواری، مەحمـود محەمەد، جەعفەر ئیبراهیم، عیزەددین بەرواری، رێبوار یەڵدا ئەندامانی‌ مەکتەبی سیاسی.



PM:03:13:20/08/2017