پەرلەمانتارێکی یەکێتی ئاشکرایدەکات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە شەقڵاوە لە کٶڕێکدا گەنجێک پەلاماری به‌هار مه‌حمود پەرلەمانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستانی داوە.
سالار مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ڕایگه‌یاندوه "سوکایەتی بە پەرلەمانتاری کوردستان د بەهار مەحمود کرا و ئەمەش نمونەیەکی تر لە زنجیرەی سوکایەتیکردن بە نوێنەرانی خەڵکی".
ده‌شڵێت " پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لەلایەن رێخراوێکی کۆمەڵی مەدەنییەوە کۆڕێکی بۆ سازدراوە لەسەر پرسی ریفراندۆم و دەستووری کوردستان".
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت " بەداخەوە ئەمە سەرەتای تێکچوونی ئاشتی کۆمەڵایەتیە لەم هەرێمە پڕ قوربانییە".
سالار مه‌حمود له كۆتایدا ده‌ڵێت " شکور سەلامەتە، بەڵام ئەمڕۆ رۆژیکی خەمناکە بۆ ئازادیی و پێگەی نوێنەرانی خەڵکی کوردستان".