حکومەت نرخی بەنزینی دیاریکرد.. نرخە نوێکان بزانە

ئیدارەی گەرمیان بە فەرمی نرخی بەنزینی دیاریکرد و ڕاشیدەگەینن هەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لە زۆربەی بەنزینخانەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان نرخی بەنزین بەرزبۆتەوە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە"بەمەبەستی رێگری لە بەرزبونەوەی نرخی بەنزین، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان و بەرپرسی بەرهەمەنەوتییەكان لە بەڕێوەبەراتەتیمان، لەگەڵ خاوەن بەنزینخانەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان كۆبوینەوە و ئەوەمان پێوتن پێویستە ڕەچاوی باری دارایی ھاوڵاتیان بكرێت و نابێت نرخی بەنزین بەبێ هۆكار بەرزببێتەوە".

هێمای بۆ ئەوەشکرد لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا بەشێوەیەكی كاتی و تاوەكو دابەزینی زیاتری نرخەكان، جۆرەكانی بەنزین بەم شێوەیەی خوارەوە بفرۆشرێن.

۱. یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ ٦٥٠ دینار زیاتر نەفرۆشرێت.
۲. یەك لیتر بەنزینی محسن ٧٠٠دینار زیاتر نەفرۆشرێت كە پێشتر ٧٥٠ دینار بوە.

۳. یەك لیتر بەنزینی سۆپەر ٧٢٥ دینار زیاتر نەفرۆشرێت. 




PM:06:29:30/08/2017