هونەرمەندێکی ئەرمەنی ٢٤ کاتژمێر مۆڵەت دەداتە هونەرمەندێکی کورد

سۆپەر ساکۆ هونەرمەندی راپی ئەرمەنی مۆڵەتی ٢٤ کاتژمێر دەداتە گۆرانیبێژ نەوید زەردی کە گۆرانیە "دزراوەکەی" رابگرێت ئەگەر نا ئەوا دێتە کوردستان و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکات.

سۆپەر ساکۆ ساڵی رابردوو گۆرانیەکی بە ناوی "می گەنا" بە واتای "جێم مەهڵیە"، لە چەناڵی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە، لە ماوەی یەک ساڵدا نزیکەی ٩٠ ملیۆن کەس گۆرانیەکەی بینیوە.

نەوید زەردی هەمان ئاواز و تا رادەیەکیش تێکسی گۆرانیەکەی وەرگرتوە و کردویەتی بە گۆرانی و ماوەی چەند رۆژێکە بلاوی کردۆتەوە، ئەمەش بوە هۆی نیگەرانی ساکۆ و هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکات ئەگەر گۆرانیەکە رانەگریت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەوا دێتە کورستان لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئابڕوی نەوید زەردی دەبات و لە رێگەی کونسوڵخانەی ئەرمینیاوە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکات.

گۆرانیەکەی سۆپەر ساکۆ دەڵیت چیت دەوێت بۆت دەکەم بەس جێم مەهێڵه، بەهەمان شێوە تیکستی گۆرانیەکەی نەویدیش لە هەمان تێکستەوە نزیکە ئەمە سەرەرای ئەوەی ئاوازو میوزیکەکەشی دزراوە.




PM:08:49:05/09/2017