لەسەر ڕێگای کەلار _ سلێمانی لە سێ کاتی جیاوازدا سێ رووداوی هاتوچۆ ڕوویانداو بووە هۆی بریندار بوونی ٨ کەس و زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبیلەکان کەوتوون .
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی هاتوچۆی گەرمیان لەسەر ڕێگای سلێمانی _ کەلار لە سێ کاتی جیاوازدا سێ ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار کراوە و ٨ کەس بوونەتە قوربانی .
لە ڕووداوێکدا نزیک گوندی سید محمو ئۆتۆمبیلێکی جۆری هینۆ بار بەبارەکەیەوە وەرگـــەڕا و لەئەنجامدا کەسێک بریندار بوو .
هاتوچۆی گەرمیان ئەوەی خستۆتەڕوو ڕووداوێکی تر پێکدادان هەبووە لە نزیک گوندی ئاوەخێری لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری ( سوپر _ هۆندای اکسنت) لەئەنجامدا دوو کـــەس بریندار بوون .
هەروەها ئاشکرایکردووە ڕووداوی سێیەم لە نزیک قولە سوتاو بووەو ئۆتۆمبیلێکی جۆری (مازدا) کە بە ئاراستەی کەلار دەڕۆشت کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا و بووە هۆی برینداربوونی پێنج کەس و دوان لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە.