خێزانێکی عەرەب کە بەمەبەستی گەشتکردن ڕویان لەڕوباری سیروان کردبوو، لەکاتی مەلەکردندا سێ کەسیان کە خاڵێک و دو خوشکەزان خنکان.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ئەیلول لەکاتی مەلەکردندا سێ کەسی یەک خێزان کە عەرەبن لە ڕووباری سیرواندا خنکاون
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە " ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەدایکبوی ساڵی (١٩٧٦، ١٩٨٩، ١٩٩٠)و تەرمی دوانیان دۆزراوەتەوە، بەڵام هێشتا تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە و لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە گەڕان بەدوای تەرمی قوربانی سێیەمیان بەردەوامە".
ساڵانە لە وەرزی گەرمادا گەشتیاران و هاوڵاتیانی هەرێم سەردانی ڕووبار و دەریاچەکان دەکەن و بۆ خۆ فێنککردنەوە مەلە دەکەن، بەڵام بەشێکیان بەهۆی شارەزانەبوونیان لە مەلەکردن دەخنکێن.
ب.ح