هاتوچۆ شوێنی كامێراكانی له سنوری سلێمانی و گه‌رمیان ئاشکرا کرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شوێنی دانانی كامێراكانی هاتووچۆی له سنوری پارێزگا و ده‌وروبه‌ری و ئیداره‌ی گه‌رمیان راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2017/9/9 له شاری سلێمانی له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود یه‌ك كامێرا دانراوه و به‌رده‌وام جێگۆڕكێی پێده‌كرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دوو كامێرا له‌سه‌ر هه‌ردوو سایدی نێوان ته‌كیه - چه‌مچه‌ماڵ دانراوه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌قه‌زای دوكان كامێرایه‌ك له‌سه‌ر رێگای نێوان پیره‌مه‌گرون- تابین و كامێرایه‌كیش له نێوان دوكان - كانی خان دانراوه.
هاتوچۆی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كامێراكانی چاودێری له نێوان كه‌لار – ڕزگاری، كه‌لار - گرده گۆزینه و كه‌لار - به‌رده‌سوور دانراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌رجه‌م شه‌قام و رێگه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا جێگۆڕكێ به‌شوێنی كامێرا‌كان ده‌كرێت.
AM:10:07:09/09/2017