پەرلەمانتاری گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئازاد جوندیانی تۆمەتی پارتی بوونی دەخاتە پاڵ.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە نووسینێکدا لەسەر ئازاد جوندیانی دەڵێت" هه‌زاران منداڵه شه‌هید، ده‌رچووی زانکۆ منداڵه هه‌ژار بێکارن، به‌ڵام منداڵه‌که‌ی جه‌نابت له‌وکاته‌ی قوتابی زانکۆبوو، کرا به فه‌رمانبه‌ر له نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی سلێمانی (خولی پێشوو). له کوێ بووه قوتابی زانکۆ بکرێته فه‌رمانبه‌ر! هه‌زاران منداڵه شه‌هیدیش بێکاره بۆ قوتابیه‌که‌ی تۆ داده‌مه‌زێت و بۆ ئه‌وان نیه!".
ئازاد جوندیانی و زۆر شت
ئه‌م کاکه‌یه، نمونه‌ی خراپی ژیانی حیزبی و میدیا‌و سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌و پشت‌کردن له باوه‌ڕو نه‌زانین و..... هتدی حیزبایه‌تی مشه‌خۆری کۆمه‌ڵگای کوردیه.
بچوکترین ئاگای له‌باره‌ی کاری په‌رله‌مانیه‌وه نیه، به‌ڵام قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات!
ده‌ڵێت: په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری خه‌ڵک نیه.
له کوێی دونیادا په‌رله‌مانێک هه‌یه خاڵی له فراکسۆنه حیزبییه‌کان!
خه‌ڵک ده‌نگی به‌لیست و له‌نێو لیسته‌کانیشدا به کاندیده‌کان داوه.
فه‌رموو تۆش خۆت تاقیبکه‌ره‌وه بزانه به ساخته‌کاریشه‌وه چه‌ند ده‌نگ ده‌هێنیت!
ئێمه نوێنه‌ری راستەقینه‌ی خه‌ڵکین، به‌رپرسین له حیزبه‌کانیشماندا بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگ و ئازاری خه‌ڵک بین.
تۆیه‌ک، هەموو تەمەنت لە بەحزبی کردنی کۆمەلگاو راگەیاندن و رۆشنبیری و دژایەتی دەنگ و نوزەی ئازاد‌دا بەسەر بردوه، ئێستا چۆنە باس لە خەڵک ئەکەیت؟
ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان لای ئێوه مانان سه‌رچاوه‌ی شکسته، چونکه له خۆت ناچێت؟ به پاره‌و پاسه‌وان پشتمان له ده‌نگده‌رو حیزب و میژوی خۆمان نه‌کرد. وه‌ک ئێوه چۆکمان دانه‌دا، وه‌ک شاخ به‌رامبه‌ر تاڵان‌کردنی داهاتی وڵات و دروستکردنی سه‌رۆکی هه‌تا هه‌تایی وه‌ستاین.
ئه‌م کاکه‌یه، نازانێت سیاسه‌تی نه‌وتی چۆن شکستی خواردووه، نازانێت پێداویستی ناوخۆ چیه، سیاسه‌تی نه‌قدی چیه، داهاتی گشتی چۆن ده‌دزرێت و پێداویستی گشتی چه‌نده، ده‌ڵێت: پێشکه‌وتنی ئابوریمان هه‌یه‌و ئاماده‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی؟ نازانێت ئه‌م سیاسه‌ته شکستخواردووه‌ی جه‌نابیان ساڵانێکه کاری بۆ ده‌که‌ن و کۆمه‌ڵگای وێرانکردووه‌و به‌ره‌و وێرانتربوونی ده‌بات، نه‌ک سه‌ربه‌خۆی.
ئه‌م ڕێگای تۆ‌و هاوئاوازه‌کانت ڕێگای وێرانکردنی کوردستانه، نه‌ک سه‌ربه‌خۆکردنی.
دڵنیابن، به‌م بێ ئاماده‌کاریه ڕیفراندۆم بکرێت، نه‌ک سه‌ربه‌خۆی نایه‌ت، به‌هۆی دروستبوونی گرفت و شه‌ڕ ،؟نه‌وتی که‌رکوک ده‌که‌وێته مه‌ترسی و چاره‌که موچه‌ش نامێنێت، گرانی گه‌وره ڕوده‌دات...
باسی موچه‌ی من ده‌کات!
ئێستا ٢٥٪ موچه‌که‌م وه‌رده‌گرم به یاسا، که ٢ ملیۆن دیناره‌و چه‌ندین ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیشمان له‌سه‌ره، ڕونه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایی وه‌ک خه‌ڵک و بۆ خه‌ڵکی ئاسایی ده‌ژین.
جه‌نابت و هاوشێوه‌کانت له‌وه‌ته‌ی هه‌ن به پاره‌ی دزراوی ئه‌م میلله‌ته؛ بارن به‌سه‌رمانه‌وه.
بفه‌رموو ورده‌کاری سه‌فقه‌ی به‌پارتی بوونت، موچه‌و نه‌سریه‌و پاره‌ی به‌رده‌ستت، ژماره‌ی پاسه‌وانه‌کانت بۆ خه‌ڵک باس بکه‌و پێشیان بڵێ: ئه‌مانه خه‌رجی سه‌دان ملیۆن دیناری سالانەی منه‌و به پاره‌ی خه‌ڵکی برسی کراوه.
نمونه‌یه‌کی ساده‌ی ئازاد جوندیانی:
چۆن ده‌توانیت باسی خه‌ڵک بکه‌یت؟...
هه‌زاران منداڵه شه‌هید، ده‌رچووی زانکۆ منداڵه هه‌ژار بێکارن، به‌ڵام منداڵه‌که‌ی جه‌نابت له‌وکاته‌ی قوتابی زانکۆبوو، کرا به فه‌رمانبه‌ر له نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی سلێمانی (خولی پێشوو). له کوێ بووه قوتابی زانکۆ بکرێته فه‌رمانبه‌ر! هه‌زاران منداڵه شه‌هیدیش بێکاره بۆ قوتابیه‌که‌ی تۆ داده‌مه‌زێت و بۆ ئه‌وان نیه! .
به‌ڵێ جه‌نابت و هاوبیرانت په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارێکت ده‌ویست؛ سه‌رقاڵی یاسا شکێنی و کۆیلایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و دروستکردنی دیکتاتۆر بن، گه‌نده‌ڵی بۆ تۆ و منداڵت و به‌رپرسه‌کانت بکه‌ن.
عه‌لی حه‌مه ساڵح