بارزانی گەیشتە كەركوك

مەسعود بارزانی، گەیشتە كەركوك و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی ئەو شارە كۆدەبێتەوە و بەشداری هەڵمەتی راگەیاندنی ریفراندۆم دەكات.

مەسعود بارزانی، گەیشتە شاری كەركوك و بەپێی زانیاریەكان لە گەڕەكی عەرەفە كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دەكات و دواتر لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی ئەو شارە كۆدەبێتەوە و بەشداری هەڵمەتی راگەیاندنی ریفراندۆم دەكات

پێشتر "سپی" وەك یەكەم دەزگای میدیایی ئەوەی ئاشكراكرد بارزانی لەماڵی تاڵەبانی لە شاری كەركوك دەدابەزێت و لەگەڵ لایەنەكان و نوێنەرانی خەڵكی شارەكە كۆدەبیتەوە.

كۆبوونەوەكەی بارزانی لە كەركوك هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری پەرلەمانی عێراق كە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا بە  ڕەتكردنەوەی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان.



PM:02:18:12/09/2017