نوسینگه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی، جێگری یەکەمی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ14-9-2017 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له‌شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لێپرسراوی كۆمیته و كادیر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەتەوە
لە راگه‌یەندراوه‌کەدا هاتووە "دیدو بۆچوونی وردی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان خسته‌ڕوو و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه به‌درێژایی مێژوو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی كه‌ركوك بووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ كراوه كه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی تیشكی خسته‌سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان له شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كورد به‌گشتی و شۆڕشی نوێ به‌تایبه‌تی و وتویه‌تی "هه‌میشه كه‌ركووك هه‌ستیارترین شوێن بووه و ئه‌مڕۆش بارودۆخی كه‌ركووك به قۆناغێكی یه‌كجار هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بێ".
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له "د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ئاسۆ مامه‌ند، سه‌عدی پیره، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا" ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن ئاماده‌ی بوون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی وتوویه‌تی "مافێكی ره‌وای گه‌لی كورده كه له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم چاره‌نووس و ئاینده‌ی خۆی دیاربكات و هه‌موو كورد چاوه‌ڕێی هیممه‌تی گه‌وره‌یه له كه‌ركوكییه قاره‌مانه‌كان".
ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌ی نوسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له‌كاتێكدایه کە سەرچاوەیەکی باڵا لەناو کۆبوونەوەکە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كادران و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك و زۆرینەی بەرپرسانی یەکێتی یه‌كێتی نیشتیمانی ریفراندۆمیان له‌ئێستادا به‌تایبه‌تی بۆ شاری كه‌ركوك ره‌تكردۆته‌وه.
هەروەها سەرچاوەکەی "سپی" ئەوەشی ئاشکراکرد کۆسرەت ڕەسوڵ بە نیگەرانیەوە کۆبوونەوەکەی جێهێشتوە.
لێرەوە زانیاری زیاتر لەسەر کۆبونەوەکە بزانە