بە ڤیدیۆ.. نووسەرێکی کورد ٥٦ سەرنشینی پاسێکی لە سووتان رزگار کرد

نوسەری کورد، فەرەیدون کونجرینی کە لە ئەڵمانیا کاری شۆفێری پاس دەکات، لە کاتی ئاگرکەوتنەوەیەک لە پاسەکەیدا ٥٦ سەرنشین رزگار دەکات.

فەرەیدون کونجیرینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە "شەوی ڕابوردو 13-9-2017 کاتژمێر نۆی شەو توانیم 56 سەرنشین ڕزگارکەم لە سوتان و مردن" .

ئەو نووسەرە دەڵێت " من کە شۆفێری پاسم لە نێوان هێڵی بەرلین بۆ هامبورگ ی ئەڵمانیا لە ئاوتۆبان و کاتی هاژوندا بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە توالێتی پاسەکەوە ئاگر کەوتەوەو لەگەڵ پێزانینم لەسیستەمی ئاگادارکردنەوەی ناو پاسەکە ڕاستەخۆ لامدایە پارکی ئاوتۆبان ، سەرەتا سەرجەم سەرنشینەکانم لە هەردو دەرگای پاسەکەوە کردە دەرەوە، بەر لە گەیشتنی تیمی فریاکەوتن و پۆلیس و نەخۆشخانە بە ئاگر کوژێنەوەی ناو پاسەکە توانیم کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەم".
ناوبراو دەڵێت "من کە ماوەیەکە لە کۆمپانیایی فلیکسبوس کار دەکەم ئەمە یەکەم ڕوداوە کە بەسەرکەوتویی و خێرا کۆنترۆڵکراوە لە ماوەیەکی زۆر کوتردا ، کاتێك پۆلیس و ئاگر کوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە دڵنیایان کردمەوە کە بەخۆمەوە 57 هاولاتی لە مردن ڕزگاری بووە دەسخۆشیان لێکردم هەم راستەخۆ لە مێدیاکانەوە ، وە لە ڕادیۆو هەوالەکانی هەمانکاتدا باسی ئەوە کراوە کە شۆفێری پاسەکە 56 هاولاتی لە مردن ڕزگار کردوە".

 ناوبراو نووسیوویەتی" بەڤیدیۆو وێنە هەروەك لە مێدیا ئەڵمانیەکاندا هاتووە، بە تایبەت زیدیئێف شۆفێرێك توانی 56 شەش سەرنشین ڕزگارکات لە سەر ئاوتۆبانی بەرلین بۆ هامبۆرگ".
فەرەیدوون کونجرینی لەکۆتاییدا نووسیوویەتی "لە کۆتایی لێپرسینەوەی پۆلیسدا کۆمپانیایی فلیکس بوس پاسێکی ڕەوانەکرد و پاشــ چوار کاتژمێر سەرجەم سەرنشینەکان گواسترانەوە بۆ شوێنی مەبەستیان".

فەرەیدون کونجرینی ماوەی ساڵانێکە نووسەرەو چەندان وتاری لە ماڵپەڕی سپی میدیا بڵاوکردۆتەوە.




PM:03:50:15/09/2017