عەبادی: ڕیفراندۆم یاریکردنە بە ئاگر

 حەیدەر عەبادی، پەیامێک ئاراستەی سەرکردایەتی کورد و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم و ڕایدەگەیەنێت "ڕیفراندۆم یاریکردنە بە ئاگر".

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سەرکردایەتی سیاسی کورد و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی کردووە  سەبارەت بە ریفراندۆم و رایدەگەیەنێت "ئەنجامدانی ریفراندۆم لە (25)ی ئەیلول یاریکردنە بە ئاگر و دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم ناکۆکی وڵاتان بەهۆی رێزنەگرتن و لە سنور و دەستوری وڵاتەوە".

سەرۆك وەزیرانی عیراق راشیگەیاند: هەموو ئەو دەستكەوتانەی هاووڵاتیانی كوردی عیراق بەدەستیان هێناوە لەبەردەم هەڕەشەدایە.

وتیشی: كاتێك ناكۆكیەك لەگەڵ هەموولایەكدا دەستپێدەكەیت و دان بەدەستورو سنورو یاسای عیراقدا نانێیت و داوای دانپێدانانی دەوڵەتانی دیكەش دەكەیت، ئەوە دوو شتی دژ بەیەكن.

رونیشیكردەوە: كە بەوكارە دەرگا بەڕووی ئەوەدا دەكەیتەوە كە ئەو دەوڵەتانە رێز لەسنورو دەستوری عیراق نەگرن و هانی لایەنی دیكەش دەدەیت دەستوەردەنە كاروباری عیراق و ئەوەش مەترسیدارە.

حەیدەر عەبادی ئەوەشی وت كە كێشەیەك لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵدا هەیە پێویستە لەكەشێكی برایانەدا چارەسەر بكرێت، نەك جیابوونەوە، دوپاتیشیكردەوە "ئێمە دەرگای گفتوگۆ بۆ هەموو شێتك دەكەینەوە، بەڵام دەستورێكمان هەیە دەبێت پێوەی پابەند بین".

بڕیارە لە 25ی ئەیلول، ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوە بچێت و وڵاتانی دراوسێ و ئەمریکا  و وڵاتانی ئەوروپاش بە فەرمی ڕایانگەیاندووە دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمن.



PM:08:04:16/09/2017