تەنها لە ماوەی یەك هەفتەی ڕابردوو، لە سنوری پارێزگای
سلێمانی 29 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و 39 كەسیش بونەتە قوربانی.
بە پێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە ماوەی یەك هەفتەی ڕابردوو لە سنوری
هاتووچۆی سلێمانی بە ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین و كۆیە 27 ڕووداو تۆماركراون.
هەروەها، لە كۆی ئەو ڕووداوانە 37 كەس برینداربوون
و 2 هاوڵاتیش گیانیان لە دەستداوە.