حکومەت هەرێم ئەم ژمارە بەرچاوە لە دەرچوان دادەمەزرێنێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێنێت کە ژمارەیان ١١٩٧ .

رێبین کاکەمەم، نوێنەری یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە ماڵپەڕی رووداوی راگەیاندووە" حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی فەرمانی بۆ دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان دەرکردووە، فەرمانەکەش لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت".

بڕیارەکە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان (یەکەم، دووەم و سێیەم)ی ساڵەکانی 2014 و 2015 دەگرێتەوە و ژمارەیان 1197 کەسە.



PM:07:39:20/09/2017