نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش، جەخت لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی دەکاتەوە کە دوێنێ لە دیداری نێوان سەرۆک ترەمپ و سەرۆک ئەردۆغان راگەیەندراوە.
برێت مەکگورک لە نیویۆرک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە دانوستاندن بەردەوامە"، ئەو بەرپرسە ئامادە نەبوو هیچ وردەکارییەک لەسەر ئەو گفتوگۆیانە بدات و وتی" بیرۆکەی باش هەیە".
ئەو کۆنگرە رۆژنامەگەرییەی مەکگورک تایبەت بوو بە پرسی چەنگ دژی داعش، کە تیایدا لەسەر ریفراندۆم جەختی لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە.