عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت "ناتوانم سبه‌ی کە چوومه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و له وه‌ڵامی پرسیاری؛ ئایا ده‌ته‌وێت کوردستان ده‌وڵه‌ت بێت، بنووسم نه‌خێر".
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسینێکی لەبارەی ڕیفراندۆمەو بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی "زۆر باش دڵنیام ئه‌مه سه‌رکێشیه‌کی گه‌وره‌یه بارزانی ده‌یکات، باش دڵنیام ده‌چینه تونێلێکی تاریک و ڕه‌نگه ئه‌و سه‌ری دیار نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بینم تورک و فارس و عه‌ره‌ب و جیهان دژی خواستی ئه‌م میلله‌ته یه‌کن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن گۆڕان چی ده‌وێت و پارتیش ده‌یه‌وێت بڕیاری تاک حیزبی بدات، ناتوانم سبه‌ی چومه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و له وه‌ڵامی پرسیاری؛ ئایا ده‌ته‌وێت کوردستان ده‌وڵه‌ت بێت، بنووسم نه‌خێر".
ئەو پەرلەمانترای گۆڕان نوسیویشیەتی "ده‌زانم هه‌ندێک دۆست له‌م مه‌وقیفه‌م نیگه‌رانن، به‌ڵام ناتوانم ناخم بشارمه‌وه".
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت "له‌و کاته‌ی فامم کردووه، حیکایه‌تی ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵوێرانی کورد ده‌بیستم، ته‌مه‌نم چوار ساڵ بوو تۆپ دای له ماڵمان و به ئه‌سته‌م له مردن ده‌ربازمان بوو، له‌و کاته‌وه‌ی خوێنده‌واریم هه‌یه چیرۆکی ماڵوێرانی میلله‌ته‌که‌م ده‌خوێنمه‌وه".
ناوبراو دەڵێت "له چه‌ند ساڵی ڕابردودا دژی زوڵم و گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مکاره کارم کردووە، له ئاینده‌شدا به هه‌مان شێوه دژی زوڵم و فه‌ساد ده‌بم".
بڕیارە سبەینێ ٢٥ى ئەیلولی ٢٠١٧ ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت،