ژووری بازرگانی لەسەر پێداویستیو خۆراكی هاوڵاتیان روونكردنەوە دەدات
ھەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە داخستنی سونەرەکان دەکات ناڕاستن و ھیچ کێشەیەکی بازرگانی لەخاڵە سنوریەکاندا بونی نیە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانی ڕایگەیاند" ھەموو ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی لەوە دڵنیا دەکەمەوە ژوورەکەمان بەردەوام لە سەرخەتە لەگەڵ بەرپرسانی خاڵە سنوریەکان و لایەنە پەیوەندی دارەکانی پەیوەست بەژووری بازرگانی لەوڵاتانی دراوسێ ھیچ گرفتێکی بازرگانی دروست نەبوەو سنورەکان ئاوەڵایه".
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانی ڕاشی دەگەیەنێت" ھاوڵاتیان بالەوە دڵنیابن کە ھەمو پێداویستیەک لەشارەکاندا بونی ھەیە و لەڕوی خۆراکیەوە ھیچ کەمو کوڕیەکمان نیە، ھاورەکردن و ھاتنی پێداویستیەکان لە سنورەکانەوە ئاساییە و بازرگانان کاری خۆیان دەکەن و ،بەردەوامن لە ھێنانی کاڵاکانیان".
ژووری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانی خوازیارە ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان ببێتە مایەی خێرو خۆشی و دەستکەوتێ گەورە بۆ گەلەکەمان و بەھێزبونی پەیوەندی زیاتر لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیھان.
AM:10:31:25/09/2017