کۆمیسیۆن ئەنجامدانی دەنگدانی ریفراندۆمی ڕاگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی دەنگدانی ڕاگەیاند و  دەڵێت "پرۆسەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بی کەمووکوڕی نەبووە"


کۆمسیۆن ئاماژە بەوە دەکات "سەرەڕای کەموکوڕیەکان توانرا پررۆسەکە بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام بگەیەنرێت.

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان ڕێژەی دەنگی بەڵێ لە پرۆسەی ڕیفراندۆمدا ٩٢% بووە و ڕێژەی نەخێر لە ٧.٢% بووە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن لە 5 پارێزگای باشووری کوردستان (هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک و هەڵەبجە) و شار و شارۆچکە کوردستانییەکانی سەر بە سێ پارێزگای عێراق (موسڵ، دیالە و سەلاحەدین) 4 ملیۆن و 581 هەزار و 255 کەس مافی بەشداریکردن لە دەنگدانیان هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەسیش بەشدارییان کردووە.

 

بەپێی ئەنجامەکەی کۆمیسیۆن لەو ژمارەیە 170 هەزار و 611 دەنگ دوورخراونەتەوە، 40 هەزار و 11 دەنگ پووچەڵ کراونەتەوە، 9 هەزار و 368 دەنگیش بە سپی دراون.

 

 

بەو پێیەش 3 ملیۆن و 85 هەزار و 935 دەنگ بە دروستی دراون، 92.73% ی بەشداربووانیش بە بەڵێ و 7.27% بەشداربووانیش بە نەخێر دەنگیان داوە.




PM:05:37:27/09/2017