جێگرەوەی فەخرەدین قادر‌و فەرهاد سەنگاوی دەستنیشان كرا
پاش راگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوە هەریەك لە فەخرەدین قادر، سكرتێر‌و فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، بڕیاروایە لەدانیشتنی داهاتوو جێگرەوەیان دیاری بكرێت.
لەمبارەوە خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به دواڕۆژی وتووە: دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی له په‌رله‌مانتاریەتی ، بریارە گۆران مه‌حمود كوێخا سمایلی ته‌لان کە کاندیدی ژمارەی ٧١ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو وه‌كو په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی شوێنه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه، دەبێت بەپەرلەمانتار.
بەپێی زانیاریەکان بڕیاره له شوێنی فه‌خره‌دین قادر، ئه‌یوب عه‌بدوڵا قه‌سرێ وەک پەرلەمانتار دەست بەکاردەبێت نوبرا دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزییە.
فەخرەدین قادر سکرتێری پێشوی ۆەرلەمانی کوردستان ئەمرۆ شەممە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەبەر ئەوەی ئاسۆیەکی روناک نابینم لەداهاتووی پەرلەمانی کوردستان بۆیە بریارمدا وەک پەرلەمانتار و هەمیش وەک سکرتێری پەرلەمان دەست لەکار بکێشمەوە"٠
هاوكات ئەمرۆ فەرهاد سەنگاوی رایگەیاند ئاگاداری ئەو دەستلەکارکێشانەوەیە نیە کە ئەمڕۆ بە ناوی ئەوەوە نوسراوە و لە پەرلەمانی کوردستان خوێندراوەتەوە و پەسەند کراوە.
PM:08:05:30/09/2017