بارزانی لە پرسەنامەیەکی دەنگیدا بۆ کۆچی دوایی تاڵەبانی، دەڵێت " ئێستایش باشترین وه‌فا بۆ گیانی برای به‌ڕێز (مام جه‌لال) و، گیانی هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی گه‌له‌كه‌مان، پته‌وتركردن و به‌هێزتركردنی یه‌كڕیزیمانه".
دەقی پەیامەکەی بارزانی
''به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (سه‌رۆك مام جه‌لال)مان پێ گه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی و به تایبه‌تی، (هێرۆخان، كاك بافڵ و كاك قوباد) ده‌كه‌م، به‌دڵ هاوبه‌شی خه‌میانین.
له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك (مام جه‌لال) زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان و به ئاسانی پڕ ناكرێته‌وه.
سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و هه‌موو گه‌لی كوردستان و، برایانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌موو ئه‌ندامانیان ده‌كه‌م.
داواكارم له خوای گه‌وره، گیانی برای به‌رێزم (مام جلال) به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
بۆخۆیشم هه‌ڤاڵ و برا و پشتیوانێكی به‌هێزم له ده‌ست دا. جێگای شانازییه كه هه‌ردووكمان پێكه‌وه و له‌گه‌ڵ برایانی تر، توانیمان زۆر كۆسپ و ته‌گه‌ره له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خه‌بات و تێكۆشانمان هه‌ڵگرین. هه‌روه‌ها زۆر قۆناغی تاڵ و ناخۆشمان بڕی.
شانازییه كه زۆرێك له ده‌سته‌كه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و برایه‌تییه‌ی كه پێكه‌وه بناغه‌یمان دانا.
ئێستایش باشترین وه‌فا بۆ گیانی برای به‌ڕێز (مام جه‌لال) و، گیانی هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی گه‌له‌كه‌مان، پته‌وتركردن و به‌هێزتركردنی یه‌كڕیزیمانه، هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و ئامانجه پیرۆزه‌ی كه سه‌ركرده‌كانمان و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له گیانیان به‌خت كرد له پێناویدا.
انا لله واتا اله را‌جعون
كل نفس ژائقە الموت
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینیی گشتی راده‌گه‌یێنین.''
ئەمڕۆ سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (جەلال تاڵەبانی) ناسراو به (مام جەلال)، لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیدا، کۆچی دوایی کرد.