عەلی خامەنەئی هێرشێکی قورس دەکاتە سەر ریفراندۆم کوردستان

رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەئی هێرشێكی توند دەکاتە سەر ریفراندۆم و بەناراستەوخۆ و بەدروستکردنی ئیسرائیلێکی نوێ لەناوچەکەدا ناوزەدی دەکات.

لە کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ تەیب ئۆردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا و رۆحانی سەرۆکی ئێران، عەلی خامەنەئی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت" زایۆنیزم دەیەوێت ئیسرائیلێکی نوێ لە ناوچەکدا دروست بکات".( ئاماژەیەکە بۆ ریفراندۆمەکەی کوردستان ).
 
عەلی خامەنەئی لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بڕوای بە ئەمەریکا و وڵاتە بیانییەکان نییە.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ریفراندۆمی کوردستان خیانەتێکە لەناوچەکەو ئایندەکەی وکاریگەری دوورمەودای لەسەر وڵاتانی دراوسێ دەکات. 
خامەنەئی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بە جدیەتەوە مامەڵە لەگەڵ ریفراندۆمەکەی کوردستان بکرێت و، بڕیار لە دژی بدرێت و جێبەجێ بکرێت. 



PM:09:51:04/10/2017