پەروەردەی کەلار رۆژانی شەممەی كردە پشوو

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار، بڕیاریدا رۆژانی شەممە لەسەرجەم خوێندنگەكانی ئەو قەزایە بكرێتە پشوو.

لە راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای كەلار، كە وێنەیەكی دەست  سپی کەوتووە. بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە، دەوام لە یەكشەممەوە تا پێنجشەممە بەردەوام بێت.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" سەرجەم سەرپەرشتیاران و كارگێڕیی باخچەو خوێندنگەكان و مامۆستایان و خوێندكارانی ئاگاداركردۆتەوە، كە ڕۆژانی شەممە لەهەفتەدا ( OF ) دەبێت بۆ كۆرسی یەكەمی خوێندنی ئەمساڵ".

پەروەردەی كەلار، داواشی لەكارگێڕیی باخچەو خوێندنگەكان كردووە، ڕۆژانی تر لە هەفتەكەدا وانەكان قەرەبوو بكەنەوە. 



PM:10:25:04/10/2017