عێراق لەسەر بەشە خۆراکی هاوڵاتیان بڕیاری دەرکرد

بە وتەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی پارێزگای سلێمانی حکومەتی عێراق دڵنیایی تەواوی داوە کە بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان نابڕن.


شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆتاک لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە '' حکومەتی ناوەند هەتا ئێستا بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی نەبڕیوە''.


ناوبراو هەروەها ووتیشی '' لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق قسەمان کردووە و دڵنیایی پێداوین لەوەی کە بەغدا بەردەوام دەبێت لەسەر ناردنی بەشە خۆراکی مانگانە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان''.


ئاماژەی بەوەشکرد '' لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە دەکەن کە لە شەکر و زەیت پێکهاتووە''.



AM:10:52:10/10/2017