سپی نهێنی كۆبوونەوەی فوئاد مەعسوم‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرا دەكات

شەوی رابردوو فوئاد مەعسوم سەرۆكی عێراق لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبووەوە. سپی نهێنی ئەو كۆبوونەوەیە ئاشكرا دەكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سپی كەوتووە، فوئاد مەعسوم لەو كۆبوونەوەیەدا لە گەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە حەیدەر عەبادی ئامادەیی تێدایە وەفدی یەكێتی بە تەنیا ببینێت‌و لەبەغدا لەگەڵی كۆببێتەوە، بەڵام ئامادەنیە لەگەڵ وەفدی پارتی كۆببێتەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی ساخ نەبوونەتەوە لەسەر ئەوەی بەتەنیا وەفد بۆ بەغدا بنێرن.

بەپێی ئەو زانیارییانە هەندێ لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەلایانەوە ئاسایی بووە یەكێتی خۆی بەتەنیا وەفد بۆ بەغدا بنێرێت، هەندێكی تریشیان لەگەڵ ئەوەدا بوون كە وەفدی هاوبەشی پارتی‌و یەكێتی بچن بۆ بەغدا‌و یەكێتی بەتەنیا نەچێت.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە كە ئەمشەو كۆتایی ئەو ماوە 48 كاتژمێرییە كە بەغدا بە سەركردایەتی كوردی داوە تا لە چەندین شوێنی هەستیار‌و گرنگی كەركوك پاشەكشێ بكات‌و رادەستی هێزە عێراقییەكانی بكات. (زانیاریی زیاتر بخوێنەرەوە)



AM:09:46:14/10/2017