هێزە عێراقییەكان لەشوێنێكی ستراتیژی باشوری كەركوك سەنگەر لێدەدەن

لەبەیانی ئەمرۆوە بەبەرچاوی خەڵكەوە هێزە عێراقییەكان لەسەر رێگای كەركوك – خورماتوو سەنگەر دادەنێن.

شایەتحاڵێك لەناوچەكە بە سپی راگەیاند كە هێزە عێراقییەكان تانكەكانیان هێناوەتە سەر رێگای سەرەكی كەركوك – خورماتوو لەنزیك "تازە"‌و، سەرقاڵی لێدانی سەنگەرن.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكە ئەم سەنگەرە نوێیە دەكەوێتە ناوچەیەكی ستراتیژی لە سەر رێگای سەرەكی كەركوك – داقوق – خورماتو – بەغدا كە چەند كیلۆمەترێكی كەم لە كەركوكەوە دورە.



AM:11:38:14/10/2017