وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لەسەر بارودۆخی کەرکوک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا سەرلەنوێ پشتیوانی خۆی بۆە یەكپارچەیی عێراق و دەستپێكردنی دیالۆگی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیتیحادیی دووپات دەكاتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" لە راگەیەندراوێكیدا سەبارەت بە بارودۆخە ئاڵۆزەكەی كەركوك و ناكۆكییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا راگەیاند.

پنتاگۆن ئەوەیخستەڕوو كە "دیالۆگ باترین رێگەچارەیە بۆ نەهێشتنی گرژییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و دووپاتیشیكردەوە كە واشنتۆن پشتیوانی لە یەكپارچەیی عێراق دەكاتەوە.

پنتاگۆن راشیگەیاند كە ململانێكەی نێوان بەغدا و هەوێر كاریگەری لەسەر تواناكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا دروست ناكات.



PM:08:13:16/10/2017