پەرلەمانتارێک: لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بانگهێشتی مەسعود بارزانی دەكرێت

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەڕێگەی ماڵپەڕێکی عێراقیەوە ئاشکرایکرد "لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بانگهێشتی مەسعود بارزانی دەكرێت".


ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لە زاری ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بڵاویكردووەتەوە "سبەینێ یەكشەممە دەسەڵاتی دادوەری عێراق بانگهێشتنامەیەك ئاراستەی مەسعود بارزانی دەكات، بۆ ئەوەی لەبەردەم دادگا ئامادەبێت".

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە "ژمارەی ئەو مەلەفانەی، كە لەدژی بارزانی جوڵێندراون 55 مەلەفەو ناوەڕۆكی مەلەفەكان بریتین لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم، خستنە مەترسی ئاسایشی وڵات، بەهەدەردانی نەوت‌ و چەندین مەلەفی ئیداری دیكە".

سەرەتای ئەم هەفتەیەش دادگای رەسافەی شاری بەغدا، بەتۆمەتی ناوبردنی سوپای عێراق بەهێزێكی داگیركەر، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی دەركرد.



PM:04:18:21/10/2017