لێپرسراوی ده‌سته كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كگرتوو کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێز و لایه‌نه‌كانی دێکە ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "له دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، بۆ یه‌كڕیزی هێزه كوردستانییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو و پارتی كرد"
باس لەوەش دەکات كه "كۆبوونه‌وه‌كان، راشكاوی له‌سه‌ر رووداوه‌كان تیا‌بوو، له‌سه‌ر كۆی رووداوه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسیشمان هێنایه گۆڕێ".
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت "ده‌مێنێته‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م قۆناغه و رووداوه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئێستاش، به‌رنامه و بڕیاری سه‌ركردایه‌تی له‌هه‌موو رووێكه‌وه ساغ بكه‌ینه‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه دۆخی كوردستان و دۆخی یه‌كێتیش كۆبوونه‌وه‌ی "به‌رپرسانه‌ی" ده‌وێ و دەڵێت "كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێز ولایه‌نه‌كانی تریش ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه عیراقییه‌كان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كێشه له‌ناوخۆی یەکێتی دروست بوو، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیشدا بڕیار درا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان پێكبهێنرێت.