گۆڕان پۆستێكی گرنگ وەردەگرێتەوە

بزووتنەوەی گۆران بە دەستلەكاركێشانەوەی بارزانی پۆستی سەرۆكی پارێزگاری سلێمانی وەردەگرێتەوە و ئەو پۆستەش بۆ هەڤاڵ ئەبووبەكر دەبێت.

ڕێبوار ئەحمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی بە "سپی میدیا"ی راگەیاند لە دوای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی بارزانی بەسەر هەرسێ دەسەڵاتی (یاسادانان و دادوەری جێبەجێكردن)دا بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەردەگرێتەوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەدا بەپێی ئەو ڕێككەوتنەیان لەگەڵ یەكێتیدا و بەگوێرەی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن، د.هەڤاڵ ئەبووبەكر دەبێتە پارێزگاری سلێمانی و پێشتریش بەهۆی "نایاسایی بوونی پۆستی سەرۆكی هەرێم ئامادە نەبووین ناوی كاندیدەكەمان ڕەوانەی سەرۆكایەتی هەرێم بكەین بۆ پەسەندكردنی".

وتیشی "بە دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی بارزانی ناوی كاندیدەكەمان بۆ وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیران دەنێرین و ئەو پۆستە بەشێوەی یاسایی وەردەگرینەوە".

پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان بە بیانوی "نایاساییبوونی" پۆستی سەرۆكی هەرێم ئامادە نەبوو ناوی كاندیدی پارێزگاری سلێمانی ڕەوانەی سەرۆكایەتی هەرێم بكرێت بۆ پەسەندكردنی.



PM:02:32:29/10/2017