لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لاهوری شێخ جەنگی وەڵامی پەیامی دەستلەکارێکێشانەوەی بارزانی دەداتەوەو دەڵێت " سوپاستان دەکەم کۆتایتان بە گاڵتجاڕی پۆستی سەرۆکی هەرێم هێنا".
لاهوری شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لەوە وەڵامێکی بارزانیدا دەڵێت " وەک چۆن مانەوەی بەڕێزتان لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستاندا، ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکانی لێکەوتەوە، ئومێده‌وارم دەست لەکارکێشانەوەكه‌تان ببێتە مایەی ئاشتەوایی نێو ماڵی کورد و ئاسوده‌یی و سه‌قامگیری بۆ گه‌له‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه".
ناوبراو دەشڵێت " دەستخۆشیت لێ ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر له دوا ده‌رفه‌تیشدا بووبێت كۆتاییت به‌و گاڵته‌جاڕییه هێنا و ئه‌و رێگه‌یه‌ت هه‌ڵبژارد كه خه‌ڵكی كوردستان چوار ساڵه داوای ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانن. به‌م هه‌نگاوه هیچ نه‌بێت نیشانتاندا كه به‌های خۆتان بۆ مانه‌وه له پۆستێكی ماوه به‌سه‌رچوودا كه‌متر نا‌كه‌نه‌وه".
لاهوری شێخ جەنگی کە برازای تاڵەبانییە دەڵێت" ئومێدەوارم بیر له سیناریۆی تر نه‌كه‌نه‌وه و دنه‌ی گه‌ڕێكی تری شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ده‌ن، و له‌جیاتی ئه‌وه با هەموو لایەکمان پێکەوە بتوانین برینی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و كاره‌ساته سارێژ بكه‌ین. دڵنیابن تەنیا تیمارێك لەم دۆخەدا فریامان بکەوێت، ئاشتیی نێوماڵی خۆمانە".
لەسەر خیانەتکردنی یەکێتی، لاهوری شێخ جەنگی دەڵێت " هه‌ر له‌و رۆژه‌وه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌م شكسته، ئێوە هاتن و باسی خیانەتی لایەنێکی دیاریکراو و لێدانی خەنجەری ژاراوی دەکەن. راستیان وتووه سه‌ركه‌وتن باوكی زۆره و شكست بێ خاوه‌نه‌وه. به‌ڵام بۆ كه‌سێك له پێگه‌ی ئێوه‌دا، جوانتر بوو ئۆباڵی ئه‌و شكست و كاره‌ساته مێژووییه‌تان هه‌ڵگرتبا كه‌به‌ناوی "ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی"، به‌سه‌ر دۆزی ره‌وای كورد و چاره‌نووسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانتان هێنا. ئەگەر ئێمە به شوێن خیانه‌ت و خەنجەرە ژاراوییه‌كانی سه‌ر جەستەی کوردەوە بین لە شه‌ستوسێ، له هەکاری، لە شنۆ و مه‌ریوان و نەغەدە، لە هه‌شتاوچوار، له شه‌ڕی ناوخۆ، له‌هەولێر، و لە رۆژئاوای کوردستان، و دوا خه‌نجه‌ریش له پێگه‌ی یه‌كێتیی و كوردستانیبونی كه‌ركوك و... ئه‌وا برینەکان شایەتی دەدەن كه ئەو خەنجەر بەدەستانە، كێن و چین. به‌ڵام ئێمە دەمانەوێت ئەو برینانە ساڕێژبن و لە جەستە و مێژووی کوردا، كاڵببنه‌وه".