زانكۆی سلێمانی بایكۆتی دەوام رەتدەكاتەوە

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە بایكۆتی دەوام دەكەن لە زانكۆی سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستە بە پێویست دەزانێت سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران ئاگادار بكاتەوە كە دەوام لە زانكۆی سلێمانی ئاساییەو پرۆسەی خوێندن تیایدا بەردەوامە.

لە راگەیەنراوەكدا هاتوە:سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی وێڕای رەتكردنەوەی ئەو هەواڵە بێ بنەماو ناڕاستانە، ڕاشیدەگەیەنێت كە هەواڵی چەواشەكاری لەو شێوەیە خزمەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانكۆی سلێمانی ناكات، بەڵكو مەرامی تری لە پشتەوەیە.

لە هەمان كاتیشدا ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە هەر جۆرە هەواڵێك لەبارەی پرۆسەی خوێندن لە زاری بەرێز سەرۆكی زانكۆی سلێمانییەوە نەبێت و لە وێب سایتی فەرمی زانكۆی سلێمانی بڵاو نەبێتەوە، بێ بنەمایەو دوورە لە ڕاستییەوە.




PM:08:36:04/11/2017