سەرلەنوێ حکومەتی عێراق پۆستی قائیمقامی قەزای داقوق دەداتەوە بە یەکێتی و ئەمیر خواکەرەم قائمقامی پێشوو دەگەڕێتەوە سەر پۆستەکەی خۆی.
ئیدریس عادل به‌ڕێوبه‌ری كۆمیته‌ی داقوقی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمی حیزبەکەی راگەیاندووە " ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی وه‌فدێكی په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك له‌په‌رله‌مانی عیراق قائیمقامی قه‌زای داقوق دوای 20 رۆژ دووركه‌وتنه‌وه له‌پۆسته‌كه‌ی دهستبهكاربووەوه".
به‌ڕێوبه‌ری كۆمیته‌ی داقوق وتیشی " ئه‌و وه‌فده بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر سه‌ردانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و ئیداریه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كرد".
ئەوە لە کاتێکدایە کە پارتی لە میدکانی خۆیەوە باس لەوە دەکات ١٩ پۆستی پارتی دراون بە کەسانی تورکمان و عەرەب و هەندێکیشیان دراون بە یەکێتی.