سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێك تۆماركرا

داواكاری گشتی داوای یاسایی لەدژی ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرد، بەتۆمەتی تانەدان لەپێشمەرگەو دەزگا فەرمییەكانی هەرێم و ڕایگەیاندووە "وتەكانی ئاسایشی هەرێمی خشتووەتە مەترسییەوە و چەندین ڕووداوی نەخوازراوی لێكەوتۆتەوە".

بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی داواكاری گشتی هەرێم بە ژمارە (640) كە لە 6ی تشرینی دووەم دەرچووە و وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كەوتووە تیایدا هاتووە "پەرلەمانتار رابوون مەعروف لەپرێس كۆنفرانسێكدا تانەی لەپێشمەرگە و دەزگا فەرمییەكانی هەرێم داوە، ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی كە ئاساییشی هەرێم بكەوێتە مەترسییەوەو چەندین روداوی نەخوازراوی لێكەوتەوە".

هەر لە نوسراوەكەدا داواكاری گشتی هەرێم رایگەیاندووە، "لەم سۆنگەیەوە رێكاریی یاسایی لەدژی ناوبراو دەگرنەبەر بەپێی مادەی 226 لەیاسای سزادانی عێراقی".



PM:03:11:07/11/2017