ئەدهەم بارزانی رەتیدەكاتەوە پەیامی بارزانی گەیاندبێتە ئێران
لە رونكردنەوەیەكی سكرتێری رۆژنامەوانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی، ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن ئەدهەم بارزانی بۆ گەیاندنی پەیامی مەسعود بارزانی سەردانی ئێرانی كردبێت.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "له یه‌ك، دوو رۆژی رابردوودا له كۆمه‌ڵێك سایت و په‌یج و راگه‌یاندن، ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبوویه‌وه كه گوایه شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی ئێرانی كردووه و چاوی به گه‌وره ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه".
هەروەها دەنوسێت "ئێمه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه، هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه و به‌بێ گرنگیدان به سوود و زیانی كه‌س، یان لایه‌ن، له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه".
AM:09:07:09/11/2017